لە هەرێمی "قندووز"ی ئەفغانی 15 سەرباز کوژران

لە هەرێمی
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەفغانستان، لە هێرشێکی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی تاڵیبان، بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە هەرێمی "قندووز"ی ئەو وڵاتە 15 سەرباز کوژراون و 21 کەسی دیکەش بریندار بوون.



ماڵپەڕی "ئۆفۆق" لەمبارەوە لەزاری ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە بڵاوی کردووەتەوە ئەو هێرشەی تاڵیبان بۆ سەر چەند بنکەیەکی سەربازی لە شاری "دەشتی ئەرچی" لە هەرێمی قندووز ڕووی داوە کە تێیدا سەرجەم 36 سەرباز کوژراون و بریندار بوون.



ماوەی چەند مانگێکە ڕێکخراوی تیرۆریستیی تاڵیبان سەرەڕای هەوڵی وڵاتان و بەتایبەت ئەمریکا بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ حکووومەتی ئەفغانستان، هەوڵ و جموجۆڵە سەربازییەکانیان چڕطر کردووەتەوە و تەنانەت چەند شارێکی بچووکیان لە ناوچە جیاجیاکان کۆنترۆڵ کرد و بە دەیان تەقینەوەشیان ئەنجام داوە.



شاری "دەشتی ئەرچی" یەکێک لە ناوچە ناسەقامگیر و ئاڵۆزەکانی هەرێمی قندووزە کە بە دەیان جار لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە هێرش کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکان.



باسنیوز
Top