عەمید حوسێن دەهقان: ئاژاوەیەکی گەورە“ لە عێراق هەیە کە هەرسێ وڵاتی ئەمریکا، ئیسرائیل و سعودیە سەرپەرشتی دەکەن
عەمید حوسێن دەهقان، راوێژکاری ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ”ئاژاوەیەکی گەورە“ لەئارا دایە، کە هەرسێ وڵاتی ئەمریکا، ئیسرائیل و سعودیە سەرپەرشتی دەکەن.
عەمید حوسێن دەهقان سعودیەی بە هاندانی خۆپیشاندەران بۆ سووتاندنی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە بەسرە تۆمەتبار کردووە و رایگەیاندووە، ”سعودیە لەڕێی ئەو سووتاندنەوە، بە خەڵکی بەسرە و عێراقی گوتووە ”ئەگەر حکوومەتێکی نزیک لە ئێران هەڵبژێرن، ئاواتان بەسەردێنم“.
رۆژی هەینی 7/9/2018، خۆپیشاندەرانی بەسرە کونسوڵخانەی ئێرانیان سووتاند و هوتافیان دژی هەژموونی ئەو وڵاتە لە عێراق، دەکێشا.
ئەو خۆپیشاندانانە لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی ئەمساڵەوە دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، کارەبا دەستیان پێ کرد، بەڵام حکوومەت و میلیشیا عێراقییەکان لە بری دابینکردنی داوا رەواکانیان، بە گوللە وەڵامیان دەدەنەوە.
باسنیوز
