ئەڵمانیا: هێرشی ئاسمانی دەکەینە سەر سوپای سووریا

ئەڵمانیا: هێرشی ئاسمانی دەکەینە سەر سوپای سووریا
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ڕای گەیاندووە، لە ئەگەری بەردەوامیی سووریا لەسەر هێرشەکان و بۆردومانی کیمیایی بۆ سەر ئدلب، بەرلین ئامادەیە هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر سوپای ئەو وڵاتە.



ڕۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانی لەزاری "ئۆرزلا فوون درلاین" وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتەوە بڵاوی کردووەتەوە ئەگەر بێت و حکوومەتی سووریا لە هەوڵەکانی بۆ بۆردومانی کیمیایی لە شاری ئدلب، ئەڵمانیا ئامادەیە لەڕێگەی ئاسمانییەوە سوپای سووریا بکاتە ئامانج.



بەپێی زانیاریی هەمان سەرچاوە، لەو پەیوەندییەدا وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا و فەرەنسا پشتگیریی ئەڵمانیا دەکەن.



ئەو هەڵوێستەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کاتێکدایە کە لەلایەن واشنتۆنەوە بۆ ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا نێردراوە و ئەو داخوازییەش تاوتوێ کراوە و هاوکات لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیاش چەند دانیشتنی پسپۆڕی لەبارەی ئەو پرسەوە ساز کراوە.



هاوکات پرسی هێرشی ئاسمانیی ئەڵمانیا بۆ سەر سوپای سووریا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەش خراوەتە بەرباس و پەرلەمانتارانی لێ ئاگادار کراوەتەوە.



ماوەی نزیکەی مانگێکە سوپای سووریا بە هاوکاریی ئێران ئامادەکاری دەکات بە شێوەیەکی فراوان هێرش بکاتە سەر پارێزگای ئدلب، کە لەدەستی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دایە کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن و لە ڕۆژانی ڕابردوودا سوپای سووریا لەڕێگەی ئاسمانییەوە هێرشەکەی دەست پێکردووە و بە بۆمبی بەرمیلی چەند ناوچەیەکی سڤیلی بۆردومان کردووە.



هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشە ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا و سعوودیە و ئیسرائیل دژی ئەو هێرشەن و هۆشدارییان داوە کە کارەساتێکی مرۆیی دیکە ڕوو دەدات و ئێران و ڕووسیاش لێی بەرپرسیارن.



باسنيوز
Top