سەرۆکی ئەمریکا دۆنالد ترامب سوپاسی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور کرد

سەرۆکی ئەمریکا دۆنالد ترامب  سوپاسی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور کرد
سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ رایگەیاند وازھێنانی کۆریای باکوور لە نمایشی ھێزی ئەتۆمی لەئاھەنگەکانی دامەزراندنی ئەو وڵاتە ئەرێنی بووە، و سوپاسی خۆی ئاراستەی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور کرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە تویتێکدا نووسیویەتی "کۆریای باکوور ئاھەنگی خۆیان رێکخستووە بە بۆنەی ٧٠ ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەو وڵاتە بە بێ نمایشکردنی موشەک و چەکی ئەتۆمی و بابەتی ئاھەنگەکە لەبارەی ئاشتی و پەرەپێدانی ئابووری بووە".

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەوە ھەنگاوێکی گەورە و ئەرێنییە لە لایەن کۆریای باکوور، و وتی "سوپاس بۆ کیم ھەردووکمان دەیسەلمێنین کە ھەموویان ھەڵەن و ھیچ شتێک لە دیالۆگ باشتر نییە".

ئاژانسی یونھابی فەرمی کۆریای باشوور بڵاویکردەوە کە ئاھەنگەکان و نمایشەکانی ئەمساڵی پیۆنگ یانگ ھیچ گوتارێکی نەرێنی تێدا نەبووە، و ھیچ نمایشێکی موشەکی بالیستی نەبووە، و دووربووە لە کاری ئیستفزازی بەرامبەر ئەمریکا یان کۆریای باشوور.






خەندان-
Top