پنتاگۆن هێزی زیاتر دەنێرێت بۆ سوریا

پنتاگۆن هێزی زیاتر دەنێرێت بۆ سوریا
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پنتاگۆن ڕایگەیاند، هێزێکی دەریاوانی (مارێنز) دەنێرێتە بنکەی سەربازی (تنەف) لە باشوری رۆژهەڵاتی سوریا دوای ئەوەی ڕوسیا هۆشداریدا لە وەشاندنی گۆرزێکی سەربازی لە دژی ئەو هێزانەی کە لە لایەن ئەمەریکاوە پارێزراون.

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، پنتاگۆن ١٠٠ سەربازی مارێنزی ناردووە بۆ بنکەی سەربازی (تنەف) کە شوێنی مەشقی هێزەکانی هاوپەیمانانە بۆ شەڕی دژی داعش.

لە ئێستادا لە بنکەی تنەف کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەمەریکادایە، ٦٠٠ سەربازی ئەمەریکی و بەریتانی و نەرویجی بوونیان هەیە و مەشق بەهێزەکانی هاوپەیمانان دەکەن.

بە پێی وتەی بەرپرسانی پنتاگۆن، هەفتەی ڕابردوو بەرپرسی هێزەکانی ڕوسیا لە سوریا دوو جار لە ڕێی هێڵی گەرمەوە سوپای ئەمەریکایان ئاگادارکردووتەوە لە وەشاندنی گۆرزێکی سەربازی لە چەکدارانی داعش لەنزیک بنکەی سەربازی تنەف.




خەندان
Top