رووسیا و سووریا کۆمپانیایەکی ئاوەدانکردنەوەی هاوبەش دروست دەکەن

 رووسیا و سووریا کۆمپانیایەکی ئاوەدانکردنەوەی هاوبەش دروست دەکەن
دەسەڵاتدارانی رووسیا و سووریا لەسەر دروستکردنی کۆمپانیایەکی هاوبەش بۆ دروستکردنی ژمارەیەکی زۆر یەکەی نیشتەجێبوون، رێک کەوتن.



بەپێی هەواڵێکی (سپۆتنیک)، ڤلادیمێر بادالکۆ، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی رووسیا رایگەیاندووە، پرۆژەی یەکەمی کۆمپانیاکە پێکدێت لە دروستکردنی دوو هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ماوەی سێ ساڵ.



بەهۆی شەڕی ناوخۆیی لە نێوان رژێمی سووریا و گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، زۆربەی خانوو و باڵەخانەکانی ئەو وڵاتە وێران بوون.



لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.



بەھۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن ھاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیھان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.





باسنيوز
Top