کیم جۆنگ ئون و هاوتا باشوورییەکەی کۆ دەبنەوە

 کیم جۆنگ ئون و هاوتا باشوورییەکەی کۆ دەبنەوە
سەرۆکی هەردوو وڵاتی کۆریای باکوور و باشوور کۆ دەبنەوە و بەرپرسێکیش وادە و شوێنی کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات.



رۆژی پێنجشەممە 6/9/2018 چونگ ئیوی یونگ، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆریای باشوور رایگەیاندووە، سەرۆکایەتیی کۆریای باشوور و باکوور رەزامەندییان لەسەر کۆبوونەوەی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور و مۆن جی ئین، سەرۆکی کۆریای باشوور داوە.



چونگ ئیوی یونگ هەروەها رایگەیاندووە، کۆبوونەوەلە لە رۆژانی 18 تا 20ـی ئەم مانگە لە شاری پیۆنگ یابگی پایتەختی کۆریای باکوور بەڕێوە دەچێت.



هەروەک ئەو بەرپرسەی کۆریای باشوور رایگەیاندووە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی کیم جۆنگ ئون و مۆن جی ئین نەهێشتنی چەکی ناوکییە لە نیمچە دوورگەی کۆریا.



لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا (1939-1945)، سوپای یابان دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و سوپای رووسیاش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت. دوای کۆتایی هاتنی جەنگەکەش، هەر یەکە لەو دوو بەشە، بوونە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەشە باکوورییەکە چووە ناو بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت و بەشە باشوورییەکەش چووە ناو بەرەی یابان و ئەمریکا.



باسنیوز
Top