ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی پرسی ئێران کۆ دەبێتەوە
باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە ئەو دانیشتنە کۆتایی مانگی سێپتەمبەر لە کاتی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە ئامادەبوونی ڕێبەری وڵاتان بەڕێوە دەچێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە ئەمریکا سەرۆکایەتیی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات و ئامانج لەو کۆڕەش، تاتوێی چۆنیەتیی زەخت و گوشارە بۆ سەر حکوومەتی ئێران لەبەر پێشێلکاری و پشتگوێخستنی بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) دیپلۆماتەکان ئاماژەیان بەوەش داوە ئێران دەتوانێ لە کاتی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا داوا بکات کە لە دانیشتنی 2018/9/26 لە ئەنجومەنی ئاسایش بەشدار بێت و وتار پێشکەش بکات.
چاوەڕوان دەکرێت حەسەب ڕۆحانی، سەرکۆماری ئێران لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕێکەوتی 2018/9/25 بەڕێوە دەچێت، بەشداری بکات و وتارێکیش پێشکەش بکات.
حەسەن ڕۆحانی و خامنەیی پێشتر هەرچەشنە دیدار و کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ سەرکۆماری ئەمریکا ڕەت کردووەتەوە.
باسنيوز
