تره‌مپ له‌باره‌ی ده‌ركردنی فه‌رمانی كوشتنی ئه‌سه‌د روونكردنه‌وه ده‌دات
تره‌مپ له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی بۆب وودوارد له كتێبی ترس باسی كردووه، پێشتر جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و جه‌نه‌راڵ جۆن كێلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان ره‌تیانكردووه‌ته‌وه".
تره‌مپ پێیوایه، ئه‌وه‌ی له‌و كتێبه‌دا نووسراوه ته‌نها فێڵ و چاوبهستهكهییه له هه‌موو گه‌ل و ده‌پرسێت، كاتی بڵاوكردنه‌وه‌و ئامانجی بۆب وودوارد چییه؟".
له تویتێكی دیكه‌دا تره‌مپ، به‌یاننامه‌یه‌كی پێشووی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكای شهیركردووهتهوه كه زانیارییه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره ناوداره‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی ئه‌و قسانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه".
هه‌روه‌ها تویتێكی دیكه‌ی جه‌نه‌راڵ جۆن كیلیشی بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی بۆب وودوارد بڵاوكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی به‌م دوواییانه چه‌ند بڕگه‌یه‌كی كتێبه‌كه‌ی بۆب وودواردی بڵاوكردبووه‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، تره‌مپ فه‌رمانیكردووه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا بكوژێت، پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2017 ئۆپۆزیسیۆنی سووریا به كیمیابارانكردنی شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون له گونده‌واری ئیدلب تۆمه‌تباریان كردبوو.
K24
