ئەمریکا ژێردەریاییەکی سەربازی دەنێرێتە ئاوەکانی سووریا

 ئەمریکا ژێردەریاییەکی سەربازی دەنێرێتە ئاوەکانی سووریا
ئەمریکا ژێردەریاییەکی سەربازی دەنێرێتە دەریای ناوەڕاست لە نزیک سنوورەکانی سووریا.



بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، ئەو ژێر دەریاییە چەندین مووشەکی دوورمەودای (تۆماهۆک) هەڵگرتووە و سەرچاوە میدیاییەکانیش باس لەوە دەکەن، کە ئامانج لە بردنی ئەو ژێردەریاییە، بۆردومانکردنی رژێمی سووریایە.



ئەو ژێردەریاییەی نێردراوەتە ئاوەکانی سووریا، ناوی (نیوپۆرت نیوز) لە گەرووی جەبەل تاریق پەڕیوەتەوە و ئێستا لە دەریای ناوەڕاستە.



ئێستا ئەمریکا دوو ژێردەریایی و دوو کەشتیگەلی سەربازیی گەورەی لە دەریای ناوەڕاست لە نزیک سنوورەکانی سووریا جێگیر کردووە، کە 120 مووشەکی تۆماهۆکیان هەڵگرتووە.




باسنیوز
Top