میسر.. یاسای دژی ”هەواڵی درۆ“ دەچێتە بواری جێبەجێکردن

 میسر.. یاسای دژی ”هەواڵی درۆ“ دەچێتە بواری جێبەجێکردن
یاسای دژی ”هەواڵ درۆ“ لە میسر دەچێتە بواری جێبەجێکردن و بەهۆیەوە چاودێریی هەژمارەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکرێت.

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر رۆژی شەممە 1/9/2018 یاساکەی واژۆ کرد و رایگەیاند، ئەو یاسایە رۆژی یەکشەممە 2/9/2018 دەچێتە بواری جێبەجێ کردن.

بەپێی ئەو یاسایە، کە لە مانگی 7ـی ئەمساڵ لە پەرلەمانی میسر پەسەند کرا، ئەنجومەنی باڵای رێکخستنی راگەیاندن مافی چاودێریکردنی هەر ماڵپەڕ و هەژمار و پەیجێکی کەسەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەیە، ئەگەر زیاتر لە پێنج هەزار کەس فۆڵۆویان کردبێت.

ئەو ئەنجومەنە دەسەڵاتی ئەوەی پێ دراوە، ئەو هەژمار و ماڵپەڕانە دابخات، کە ”هەواڵی درۆ“ بڵاو دەکەنەوە و هانی سەرپێچیکردنی یاساکان دەدەن.









باسنيوز
Top