چەند تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەیەکی دیمەشق روویان دا

 چەند تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەیەکی دیمەشق روویان دا
چەند تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەیەکی دیمەشقی پایتەختی سووریا روویان دا.



تەقینەوەکان، کە میدیا عەرەبییەکان باس لەوە دەکەن، ”دەیان تەقینەوە“ بوون، درەنگانی شەوی شەممە 1/9/2018 لە فڕۆکەخانەی مەززەی سەربازی لە رۆژئاوای دیمەشق روویان داوە.



روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، تەقینەوەکان بەهۆی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل روویان داوە و ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەیە.



میدیاکانی سەر بە رژێمی سووریا باس لەوە دەکەن، کە تەقینەوەکان لە چەند کۆگایەکی تەقەمەنی دوای دروستبوونی شۆرتی کارەبا لەو کۆگایانە، روویان داوە.



باسنیوز
Top