ئێران ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز لەبارەی ناردنی مووشەکی بالیستی بۆ عێراق ڕەتدەکاتەوە
دوێنێ رۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەکی عێراقی و ئێرانییەوە بڵاویکردەوە کە ئێران چەندین موشەکی بالیستی و چەند کارگەیەکی دروستکردنی ئەو مووشەکانەی بۆ عێراق گواستووەتەوە.
ئەمڕۆ ئاژانسی ھەواڵی ئیرنا لەزاری بەھرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویکردووەتەوە " ھەواڵی درۆ و بێمانای لەوجۆە ھیچ مەبەستێکی دیکەی نییە، بێجگە لە دروستکردنی کاریگەریی لەسەر پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئێران، بەتایبەتی لەگەڵ دراوسێکانیدا."
خەندان-
