وتەبێژی فەیسبووک: لە لێکۆڵینەوەماندا و تاکو ئێستا چەندین پەیج و ئەکاونتی ساخته و سەر به حكومەتی ئێرانمان داخستووە و بەردەوامیش دەبین.
بە گوێرەی بە دواداچوونێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، کۆمپانیای فەیسبووک و کۆمپانیاکانی دیکەی پەیوەند بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەیان ئەکاونت و وێباسایتیان دەستنیشانکردووە کە کاریان تەنها کارکردنە لەسەر هاووڵاتیانی وڵاتانی دەرەوەی ئێران، بەجۆرێک کاریگەری سیاسی دروستبکەن لەسەریان.
وێبسایتەکان کە دیارترینیان (ئای یو ڤی ئێم) ە، لەلایەن تەلەفزیۆنی ئێران، فارس نیوز و تەلەڤزیۆنی ئەلمەنار ئاراستە دەکرێن و گروپەکانی حزبوڵاش دەستی باڵایان لە بەڕێوەبردنیان هەیە.
لێکۆڵینەوەکان
جەی نانکارۆ، وتەبێژی فەیسبووک، بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، فەیسبووک بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە و تاکو ئێستاش چەندین پەیج و ئەکاونتی سەر بە ئێرانیان داخستووە.
کۆمپانیای تویتەریش لای خۆیەوە 486 ئەکاونتی سریوەتەوە و پێداچوونەوەش بۆ 770 ئەکاونت دەکات کە سەر بە ئێران و میلیشیا شیعەکانن.
ئێران لە رێگای بەرنامەکانی مۆبایل، کەناڵی یوتیوب، ئینستاگرام، خزمەتگوزاری هەواڵی خێرا، کارتۆن و وێنەی گاڵتەجاری ئیسرائیل و سعودییە. دەیەوێت جیۆپۆلیتیکی کاریگەر بکات و هەژموونی بۆ وڵاتانی دیکە بگوازێتەوە.
رۆیتەرز زانیوویەتی، ئای یو ڤی ێم، کە سەرچاوە و کۆکەرەوەی زۆرێک لەو وێبسایت و ئەکاونتانەیە، بە زمانەکانی ئینگلیزی، فەرەنسی، عەرەبی، فارسی، ئوردو، پشتو، رووسی، هیندی، ئازەری، تورکی و ئیسپانی کارەکانیان دەکەن.
K24
