حەسەن: ھەڕەشەی تیرۆركردنم دەكرێت
روحانی لەكاتی ئامادەبوونی بۆ وەڵامدانەوەی پێنج پرسیاری پێشتر ئامادەكراو بەرامبەر بە پەرلەمانتاران رایگەیاند كە دۆخی وڵات دوای خۆپێشاندانە بەرفراوانەكەی ساڵی رابردوو گۆرا و ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا بیانووی دەستكەوێت بۆ زیاتر پەرەپێدانی ناسەقامگیری ئێران.
بە وتەی روحانی ھەندێك لایەنی ناوخۆیی زانیاری ھەڵەیان داوەتە خەڵك و تەنانەت ھەڕەشەی تیرۆر كردنی ئەویان كردووە.
روحانی راشیگەیاند، ئەوانەی باسی تیرۆركردنی منیان دەكرد پێیان وابوو پەیوەندییەكانی سەرۆك كۆمار و دەسەڵاتی دادوەری و پەرلەمان خراپە و ھەر بۆیەشە دەرفەتیان بۆ ناسەقامگیری دۆخی وڵات خوڵقاندووە.
بانگھێشتی سەرۆككۆماری ئێران بۆ پەرلەمان، دوای سەرھەڵدانی قەیرانی ئابووری لەو وڵاتە و بەردەوامی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكانی خەڵك دێت.
ئەمە لە كاتێكدایە دوو رۆژ لە مەوبەر لە 26/8/2018، مەسعود كەرباسیان وەزیری ئابووری و دارایی ئێران، بانگێشتی پەرلەمان كرا و لەكار لادرا، كە سێیەمین وەزیری كابینەكەی روحانییە، بەھۆی قەیرانی ئابووری ئەو وڵاتەوە لە كارەكانیان دوور دەخرێنەوە.
K24
