ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌نجام دا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ تریسا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌نجام دا، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا باس له چۆنیه‌تی باشكردنی ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه كرا كه توركیا دووچاری بووه‌ته‌وه.
به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر توركیا، به‌های لیره‌ی توركی به‌ته‌واوی دابەزی به‌رامبه‌ر به دۆلار، ئه‌مه‌ش ره‌وشی ئابووری له توركیا زۆر خراپ كردووه. سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاش به‌ڵێنی هاوكاری دارایی به‌توركیا داوه تا له‌و قه‌یرانه رزگاری بێت.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و تریسا باشتركردن و زیاتر بره‌ودانی په‌یوه‌ندی ئابووری نێوان هه‌ردوو وڵات بووه. هه‌روه‌ها هه‌ردوو سه‌رۆك بڕیاریان داوه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، وه‌زیری دارایی توركیا و وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا كۆبنه‌وه.
bas news-
