شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا گەیشتە توركیا
ته‌له‌ڤزیۆنی (NTV)ی توركی بڵاوی كرده‌وه شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگریدا، پێی گوتوون كه واز له كڕینی مووشه‌كی به‌رگریی S400 بهێنێنێت، له به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا یاسای قه‌ده‌خه‌كردنی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی F35 به‌توركیا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
به‌رپرسانی توركیا به‌و شانده‌ی ئه‌مریكایان گوتووه كه پێویسته ئه‌مریكا واز له سزای ئابووری توركیا بهێنێت، تا ئه‌وانیش نییه‌تپاكی ئه‌مریكا ببینن.
له لایه‌كی تره‌وه بابه‌تی په‌كه‌كه‌ش ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بووه، كه به‌رپرسانی توركیا داوایان له ئه‌مریكا كردووه وه‌كو پێویست رووبه‌رووی په‌كه‌كه ببێته‌وه، نه‌ك به‌نهێنی هاوكارییان بكات. توركیا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌كو پێویست پشتگیری له توركیا نه‌كردووه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه.
باسنيوز
