سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کاندیدبوونی خۆی بۆ سەرکردایەتی پارتی لیبراڵ دیموکرات ڕاگەیاند

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کاندیدبوونی خۆی بۆ سەرکردایەتی پارتی لیبراڵ دیموکرات ڕاگەیاند
ئەمڕۆ شینزۆ ئابی، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، کاندیدبوونی خۆی ڕاگەیاند بۆ سەرکردایەتی پارتی لیبراڵ دیموکرات-ی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە.

وابڕیارە لە ٢٠ ی سێپتەمبەری داھاتوودا دەنگدان بکرێت لەسەر سەرۆکایەتی پارتەکە، و ئەگەر شینزۆ ئابی بەسەر شیگێرو ئیشیبا، وەزیری بەرگریی پێشووی ژاپۆندا سەربکەوێت، ئەوا ڕێگای بۆ خۆشدەکات لە پۆستی سەرۆک وەزیراندا بۆ درێژترین ماوە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا بمێنێتەوە.

بەھۆی ئەوەی ھاوپەیمانی پارتی لیبراڵ دیموکرات زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی کۆنترۆڵکردووە، براوەی ھەڵبژاردنی سەرکردایەتی پارتەکە ڕاستەوخۆ پۆستی سەرۆک وەزیران وەردەگرێت.

پێشبینی دەکرێت شینزۆ ئابی لە دەنگدانەکەدا سەربکەوێت، ھەرچەندە ئاستی جەماوەریی و پێشبینییەکان لەبارەی سیاسەتە ئابوورییەکانییەوە لەئاستێکی نزمدان.





خەندان
Top