ئەمریکا زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری هاوکارییەکانی بۆ فەلەستین دەبڕێت

 ئەمریکا زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری هاوکارییەکانی بۆ فەلەستین دەبڕێت
سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری بڕینی زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ فەلەستین، دەدات.



بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەو پارەیە بۆ رێزگرتن لە باجدەرانی ئەمریکی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بڕاوە و بۆ پرۆگرامەکانی ئاوەدانکردنەوە و هاوکاریی ئەمریکا لە وڵاتانی دیکەی جیهان، تەرخان دەکرێت.



بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەو پارەیە بۆ بودجەی ساڵی 2017ـی غەززە و کەرتی رۆژئاوا لە فەلەستین تەرخان کرابوو، بەڵام دۆناڵد ترەمپ بڕیاری بڕینی زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری هاوکارییەکانی داوە.



بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری سەرەکیی بڕینی ئەو بڕە لە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ فەلەستین بریتییە لە هێرشە مووشەکی و تیرۆریستییەکانی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) دژی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی جوولەکەکان لە باشووری ئیسرائیل.



حەماس بزووتنەوەیەکی چەکداریی فەلەستینیی توندڕەوە. لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپایە.




باسنیوز
Top