جۆن مەكین ده‌ستبه‌ردارى چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه‌كه‌ى بوو، كه ماوه‌ى زياتر له ساڵێكه به ده‌ستييه‌وه ده‌ناڵێنێ
خێزانى جۆن مه‌كين له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ هه‌ينى بڵاويان كرده‌وه، رايانگه‌ياند، له هاوينى رابردوودا مه‌كين، پشكنينى پزيشكى ئه‌نجامدا و ده‌ركه‌وت تووشى لوويهكى شێرپه‌نجه له مێشكى بووه و پزيشكه‌كان ماوه‌يه‌كى كه‌ميان بۆ دانابوو، كه بژيت، به‌ڵام له سه‌رووى پێشبينى پزيشكهكانهوه ئه‌و له ژياندا ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه، ته‌شه‌نه‌كردنى نه‌خۆشييه‌كه‌ى و هه‌ڵكشانى ته‌مه‌نى بڕيارى خۆيان ده‌ده‌ن، به‌ڵام له ئه‌مڕۆوه مهكيين بڕياريداوه چيديكه چاره‌سه‌رى نه‌خۆشييه‌كه‌ى وه‌رنه‌گرێت و مانه‌وه‌ى له ژيان له ئان و ساتدايه.
جۆن مه‌كين(81 ساڵ) له مانگى تهمموز/ يۆليۆى 2017ه‌وه چاره‌سه‌رى تيشكى و كيميايى بۆ به‌كارده‌هێنرا و له كۆتايى ساڵى رابردووه‌وه نهيدهتوانى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پيران بكات، كه سه‌رۆكى ليژنه‌ى كاروبارى هێزه چه‌كداره‌كانى ئه‌مه‌ريكا بوو له كۆنگرێس.
مه‌كين له هه‌ڵبژاردنى 2008ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا خۆى پاڵاوتبوو، به‌ڵام نه‌يتوانى سه‌ركه‌وێت و تووشى لوويهكى مه‌ترسيدار له مێشكى بوو و دواى نه‌شته‌رگه‌رى خوێن له سه‌ر چاوى چه‌پى كۆببويهوه.
مه‌كين به يه‌كێك له به‌رهه‌ڵستكاره تونده‌كانى سياسه‌تى ده‌ره‌وه و سه‌ربازى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌ژمار ده‌كرا و ره‌خنه‌ى زۆريشى له تره‌مپ ده‌گرت به هۆى ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ ڤلاديمێر پوتن ئه‌نجاميدا، به‌و پێيه‌ى پوتن، مهكينى وه‌ك دوژمنى دێرين ناوده‌بات.
وێستگه‌كانى ژيانى
مه‌كين له 1936 له‌دايكبووه و خێزانه‌كه‌ى له كه‌رتى هێزى ده‌ريايى ئه‌مه‌ريكا كاريان ده‌كرد و پله‌ى باڵايان هه‌بووه. باوكى فه‌رمانده‌يه‌كى ناودارى سوپاى ئه‌مه‌ريكا بووه له ماوه‌ى شه‌ڕى ڤێتنامدا. باپيريشى هه‌ر فه‌رمانده‌يه‌كى به‌ناوبانگى سوپا بووه. دواى خوێندنى سه‌ره‌تايى و ناوه‌ندى له قوتابخانه‌يه‌كى سه‌ر به كڵێسه‌ى ئهسقهفييهى ئه‌مه‌ريكى له ئهكاديمايى هێزى ده‌ريايى ئه‌مه‌ريكا له ئاناپۆلسى ويلايه‌تى مێريلاند خوێندوويه‌تى، وه‌ك چۆن باوك و باپيرى هه‌ر ئه‌و ئهكاديميايهيان ته‌واو كردبوو. له 1958 ئهكاديمياكهى ته‌واوكرد و دواتر فێرى فڕۆكه‌وانى بوو و له 1960دا بووه يه‌كێك له فڕۆكهوانهكانى ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر كه‌شتيگه‌لى ئهمهريكايى سه‌ر ده‌رياى كاريبى و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. له 1967دا نێردراوه بۆ ڤێتنام و فڕۆكه‌ى ئه‌ى4 سكاى هۆكى ئه‌مه‌ريكى لێخوڕيوه.
كاتێك له‌سه‌ر كه‌شتى فڕۆكه‌هه‌ڵگر بووه، له رووداوێكى ته‌قينه‌وه رزگارى بووه، كه 134 سه‌رباز به هۆيه‌وه كوژران و ژماره‌يه‌ك فڕۆكه ته‌قينه‌وه و مه‌كين به بريندارى توانى فڕۆكه‌كه‌ى به‌جێبهێڵێت و رزگارى بێت. يه‌كێك بووه له ديلهكانى شه‌ڕ له ڤێتنام و به‌و هۆيه‌وه ناوبانگێكى نيشتيمانى بۆ درووست بوو. هۆليۆدى ئه‌مه‌ريكا چيرۆكى ژيانى مهككينى له فيلمێكدا به‌رهه‌مهێناوه.
خه‌سڵه‌ت و بيروڕا سياسييه‌كانى
له رووى ئاينييه‌وه هه‌ڵوێستى پارێزگارانهى هه‌بووه. پشتيوانى بازرگانى ئازادى كردووه و داواى سنووردانانى بۆ خه‌رجى ده‌وڵه‌ت كردووه. جيا له حزبه‌كه‌ى خۆيشى بۆچوونى تايبه‌تى هه‌بووه و دژى زۆرينه‌ى كۆمارييهكانيش وه‌ستاوه‌ته‌وه له كۆنگرێسدا و پرۆژه‌ى سياسى سه‌ركه‌وتووى خستووه‌ته به‌رباس. به توندى ره‌خنه‌ى له ئيداره‌ى خراپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا جۆرج بوش و وه‌زيرى بهرگرييهكهى دۆناڵد رامسفێڵد گرتووه له باره‌ى شه‌ڕى عێراقه‌وه. هه‌روه‌ها دژى سه‌ربازگه‌ى گوانتانامۆ و به‌كارهێنانى ئه‌شكه‌نجه بووه بۆ لێكۆڵينه‌وه له زيندانييه‌كان.
سه‌ره‌ڕاى هه‌ڵوێسته دژه‌كانى له ناو گه‌لى ئه‌مه‌ريكا به هۆى رابردووهكهيهوه به‌رده‌وام وه‌ك كه‌سێكى سه‌رڕاست ناوى براوه و كاتێكيش ره‌خنه‌ى له كۆمارييه‌كان ده‌گرت له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دانى زيندانيان وه‌ك گورزێكى گه‌وره بوو بۆيان.
له ناوخۆى ئه‌مه‌ريكا دژى ئه‌وه بوو چه‌كى سووك بڵاو بێت. هاوڕێ بوو له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ى مافى په‌نابه‌رێتى و وه‌رگرتنى ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مه‌ريكا. داواى پاراستنى ژينگه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى گه‌رمبوونى گۆى زه‌وى ده‌كرد، كه ئيداره‌ى بوش دژى وهستابوويهوه.
به هۆى ئه‌و تايبهتمهندييانهيهوه، له ناو ديموكرات و كۆمارييهكاندا كه‌سێكى رێزلێگيراو بوو. كاتێكيش ئه‌و پشتيوانى له سياسه‌تى بوش به‌رامبه‌ر به عێراق كرد، له ناو كۆمارييهكاندا پێگه‌ى زياتر هه‌ڵكشا و بووه پشتيوانێكى به‌هێز بۆ بوش.
له هه‌ڵبژاردنى 2008ى ئه‌مه‌ريكا، مه‌كين پاڵێوراوى كۆمارييه‌كان بوو بۆ ركابه‌رى باراك ئۆباماى ديموكراته‌كان و به رێژه‌ى %47.6 به‌رامبه‌ر به %44.8 له پێشه‌وه‌ى ئۆباما بوو، به‌ڵام دواى دوو مانگ ئۆباما به رێژه‌ى %50.8 كه‌وته پێش مه‌كين و سه‌ركه‌وت. به‌و جۆره مه‌كين له پيران مايهوه، كه له 1987ه‌وه ئه‌ندام بووه تێيدا.
مه‌كين و كورد
جۆن مه‌كين يه‌كێك بووه له پشتيوانه سه‌ره‌كييه‌كانى دۆزى كورد له كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا و به‌رده‌وام له رێى په‌يام و لێدوان و سهردانهكانييهوه پشتيوانى بۆ پرسى كورد له عێراق و سووريا ده‌ربڕيوه.
مه‌كين چه‌ندين جار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و به‌رپرسانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌ته‌وه.
مه‌كين يه‌كێك بوو له پشتيوانانى كورد له سه‌روبه‌ندى خيانهى 16ى ئۆكتۆبه‌ردا و له كۆنگرێسه‌وه ده‌نگى پشتيوانى بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبڕى و هۆشدارى دايه حكومه‌تى عێراق و حه‌يده‌ر عه‌بادى له به‌كارهێنانى چه‌كى ئهمهريكايى دژى كورد.
هه‌روه‌ها بۆ رۆژئاواى كوردستانيش، مه‌كين يه‌كێك بووه له پشتيوانانى هێزه كوردييه‌كان و داوايدهكرد، ئه‌مه‌ريكا كورد له عێراق و سووريا پڕ چه‌ك بكات بۆ ئه‌وه‌ى كورد بتوانێت به‌ره‌نگارى داعش ببێته‌وه.
هه‌ڵوێسته‌كانى له باره‌ى كورده‌وه:
له 10ى ئايار/ مايۆى 2011
جۆن مه‌كين، كه پاڵێوراوى پارێزگاره‌كان بوو، سه‌ردانى شارى هه‌ولێرى كرد و دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى، داوايكرد، په‌له بكرێت له پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق و ئه‌وه‌شى گوت: بارزانى رۆڵێكى سه‌ره‌كى هه‌يه له هه‌موو ئه‌و لێكتێگهيشتنانهى له عێراقدا دێنه ئاراوه.
له 10ى ئاب/ ئۆگستى 2014
جۆن مه‌كين ره‌خنه‌ى له سياسه‌تى ئۆباما سه‌باره‌ت به داعش گرت و رايگه‌ياند، بۆردومانى ئه‌مه‌ريكا بۆ سه‌ر داعش كاريگه‌رييه‌كى ئه‌وتۆى نييه و پێويسته كورد له عێراق و سووريا پڕ چه‌ك بكرێن.
مه‌كين قسه‌ى بۆ كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مه‌ريكا كرد و گوتى: پێويسته چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى سه‌ربازى به په‌له ره‌وانه‌ى هه‌ولێر بكه‌ين و پشتگيرى هێزى پێشمه‌رگه بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ره‌نگارى داعش ببێته‌وه.
له 27ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2014
مه‌كين له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى ئه‌لحوڕه‌ى ئهمهريكايى رايگه‌ياند، پێويسته هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ماهه‌نگيان زياتر بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
له 28ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2014
مه‌كين رايگه‌ياند، هێزى پێشمه‌رگه له سوپاى عێراق به تواناتره و سوپاى عێراق له ئاستى پێويستدا نييه.
مه‌كين يه‌كێك بوو له پشتيوانانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌روبه‌ندى رووداوه‌كانى خيانه‌تى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ردا و داواى راگرتنى په‌لاماره‌كانى عێراق و پاراستنى هه‌رێمى كوردستانى ده‌كرد.
له 29ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016
مه‌كين ره‌خنه‌ى توندى له بۆردومانى فڕۆكه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و رۆژئاواى كوردستان گرت و رايگه‌ياند، كورد له شه‌ڕى دژ به داعش هاوپه‌يمانێكى به‌هێزى ئه‌مه‌ريكان و ئه‌و بۆردومانانه سه‌قامگيرى ناوچه‌كه ده‌شێوێنن.
له 15ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017
مه‌كين داوايكرد، ئه‌مه‌ريكا راسته‌وخۆ هێزى پێشمه‌رگه له هه‌رێمى كوردستان پڕ چه‌ك بكات به بێ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا و ره‌زامه‌ندى له به‌غدا وه‌ربگرێت.
له 23ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017
مه‌كين سه‌ردانى رۆژئاواى كوردستانى كرد و پشتيوانى بۆ تێكۆشانى هێزه كوردييه‌كان دژ به داعش دووپاتكرده‌وه.
له 16ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2017
هاوكات له‌گه‌ڵ له‌شكركێشى سوپا و حه‌شدى شه‌عبى به‌ره‌و ناوچه كوردستانييه‌كان و كه‌ركووك، جۆن مه‌كين هۆشدارى دايه عه‌بادى و حكومه‌تى عێراق و رايگه‌ياند، به‌كارهێنانى چه‌كى ئهمهريكايى له دژى كورد ئه‌نجامى كاره‌ساتبارى ده‌بێت بۆتان و باشتره له‌و پهيامهمان به باشى تێبگه‌ن.
له 27ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2017
دواى رووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر و داگيركرانى به‌شێكى خاكى كوردستان له لايه‌ن سوپا و حه‌شده‌وه، مه‌كين داواى له ئيداره‌ى تره‌مپ كرد ستراتيژێكى نوێ دابڕێژێت و پشتيوانى به‌هێز له كورد بكات و رێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به تايبه‌تى له عێراق و سووريا بكات. راشيگه‌ياند، ئه‌و چه‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكا داويهتى به عێراق بۆ شه‌ڕكردنه دژى داعش نه‌ك به‌كارهێنانى له دژى كورد.
له 31ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2017
مه‌كين رايگه‌ياند، بارزانى پياوى ده‌وڵه‌ته و كورد دۆستى راسته‌قينه‌ى واشنتنن.
مه‌كين ستايشى رۆڵ و رێڕه‌وى ژيانى سياسى سه‌رۆك بارزانى كرد و رايگه‌ياند، بڕياره‌كه‌ى بارزانى بۆ درێژنهكردنهوهى ويلايه‌تى سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى، بڕيارێكى ئازايانهيه و بڕيارى پياوێكه كه رێڕه‌وى ژيانى پڕ له تێكۆشانه له پێناو مافى نه‌ته‌وه‌كه‌ى.
گوتيشى: بارزانى كه‌سايه‌تييه‌كى بوێرى ده‌وڵه‌ته و ته‌مه‌نى له پێناو ئامانجى نه‌ته‌وه‌كه‌ى ته‌رخانكردووه.
هيواشى خواست، هه‌رێمى كوردستان له دوژمنكارى درهودراوسێكانى پارێزراو بێت.
له 8ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى 2017
له وته‌يه‌كدا كه له‌به‌رده‌م كۆنگرێس پێشكه‌شيكرد، مه‌كين پشتيوانى له كورد و هه‌رێمى كوردستان كرد و رايگه‌ياند، ئێران له رێى فه‌يله‌قى قودسى سه‌ر به قاسم سولهيمانييهوه ده‌يه‌وێت ناكۆكى له نێوان كورد و به‌غدا درووست بكات و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق بكاته ده‌رفه‌تێك بۆ به‌هێزكردنى هه‌ژموونى خۆى.
مه‌كين سه‌باره‌ت به بێده‌نگى ئيداره‌ى تره‌مپ له ئاست رووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر ره‌خنه‌ى له‌و ئيدارهيه گرت و گوتى: ناڕوونى سياسه‌تى تره‌مپ له عێراق و سووريا رێى خۆشكردووه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشاييهكه له لايه‌ن ميليشيا ئێرانييه‌كانه‌وه.
K24
