سەرۆكی میت و وەزیری بەرگریی توركیا دەچنە ڕووسیا
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاوی كردەوە، دوێنێ هەینی 2018/8/24 هاكان فیدان و خلوسی ئاكار گەیشتوونەتە مۆسكۆ و لەگەڵ وەزیری بەرگریی ڕووسیا كۆ دەبنەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە مەولوود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا لە مۆسكۆیە و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە كۆبوونەوە دایە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی میدیاكانی توركیا، تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە باسكردنە لە چۆنیەتیی دەركردنی گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەكان لە ئیدلیب.
هاوکات ئەو 2 وڵاتە دەیانەوێت بگەنە ڕێككەوتن لەسەر چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی ئیدلیب دوای رزگاركردنی لە دەستی گرووپە چەكدارە توندڕەو و تیرۆریستەكان.
باسنیوز
