پێشنوێژ و وتارخوێناني تاراني شيعي هەڕەشەی هێرشکردنە سەر هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا دەکات

 پێشنوێژ و وتارخوێناني تاراني شيعي  هەڕەشەی هێرشکردنە سەر هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا دەکات
ئەحمەد خاتەمی، پێشنوێژ و وتارخوێنی تاران رایگەیاند، ئەگەر ئەمەریکا هێرشبکاتە سەر ئێران ئەوا تاران هێرشدەکاتە سەر هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی میزان، لە وتاری رۆژی جەژندا، خاتەمی لە مزگەوتێکی پایتەختی ئێران رایگەیاندووە: "ئەمەریکا دەڵێت دەبێت ئێوە ئەوە قبووڵبکەن کە ئێمە دەیڵێین. ئەمە دانووستان نییە بەڵکو دیکتاتۆرییە. کۆماری ئیسلامی و نەتەوەی ئێران دژی دیکتاتۆری دەوەستنەوە".

خاتەمی دەشڵێت: "ئەوان هێرشدەکەنە سەر هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە بە ئیسرائیلیشەوە ئەگەربێت و ئەمەریکا هێرشبکاتە سەر ئێران".

بەهۆی دەستێوەردانەکانی ئێران لە چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە کشایەوە و سزاکانی بۆسەر تاران گەڕاندەوە. بڕیاریشە لە تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ئەمەریکا بەشی دووەمی سزاکان کە سێکتەری نەوت و ووزە دەگرێتەوە بۆ کۆماری ئیسلامی بگەڕێنێتەوە.

لایخۆشیەوە، جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، پێیوایە سزاکانی ئەمەریکا کاریگەری سیاسییان لەسەر ئێران نابێت بەڵکو تەنها گۆڕانکاری لە دۆخی ئابووری دەکەن.




K24 –
Top