سەرۆکی ئەفغانستان شەڕ لەگەڵ تاڵیبان رادەگرێت

 سەرۆکی ئەفغانستان شەڕ لەگەڵ تاڵیبان رادەگرێت
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستان شەڕ لەگەڵ بزووتنەوەی تیرۆریستی تاڵیبان رادەگرێت.



ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەفغانستان رایگەیاندووە، ئەوان یەکلایەنە شەڕ لەگەڵ تاڵیبان رادەگرن، بەو مەرجەی ”تاڵیبانیش هەمان هەڵوێستی هەبێت“.



ئەشرەف غەنی هەروەها رایگەیاندووە، شەڕ راگرتنەکە بەبۆنەی جەژنی قوربانە، کە دەکەوێتە رۆژی سێشەممە 21/8/2018 و بۆ ماوەی سێ مانگ (تا رۆژی 21/11/2018 یادی لەدایکبوونی محەمەدی کوڕی عەبدوڵڵا، پێغەمبەری مسوڵمانان)، بەردەوام دەبێت.



ئەو ئاگربەستە لەکاتێک دایە، کە رۆژی یەکشەممە 19/8/2018، چەکدارانی تاڵیبان هێرشیان کردە سەر ناوچەی بیلشیراج لە ویلایەتی فاریاب لە باکووری رۆژئاوای ئەفغانستان و دەستیان بەسەر ئەو ناوچەیەدا گرت.



تاڵیبان بزووتنەوەیەکی تیرۆریستیی ئەفغانییە. لە ساڵی 1994 بۆ شەڕکردن لە دژی داگیرکاریی رووسیا لە ئەفغانستان دروست بووە، لە ساڵی 1996 دەستی بەسەر وڵاتەکەیدا گرت و بەشێوەیەکی زۆر توند و ناشارستانییانە حوکمڕانیی ئەو وڵاتەی کرد.



لە کۆتایی ساڵی 2001، ئەمریکا و ولاتانی رۆژئاوا بە سەرۆکایەتیی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) هێرشیان کردە سەر ئەفغانستان و توانییان حوکمڕانیی ئەو گرووپە تیرۆریستی و توندڕەوە بڕووخێنن.




باسنیوز
Top