كۆشكى سپى توركيا بێ هيوا ده‌كات
كۆشكى سپى راشيگه‌ياند، دانانى باجى زۆرتر له‌سه‌ر به‌رهه‌مى ئاسنى توركى، هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به بابه‌تى قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆنه‌وه نييه، كه له‌لايه‌ن توركياوه به تۆمه‌تى تيرۆر ده‌ستگيركراوه.
سه‌باره‌ت به سه‌پاندنى باج له لايه‌ن توركياوه به‌سه‌ر كاڵاى ئه‌مه‌ريكيدا، كۆشكى سپى نيگه‌رانى ده‌ربڕى و ئه‌و بڕياره‌ى به هه‌نگاوێكى هه‌ڵه وه‌سفكرد.
گوته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مه‌ريكا، ساره ساندرز، رايگه‌ياند، باجه‌كانى لايه‌نى توركى بێگومان جێى نيگه‌رانين. به دڵنياييه‌وه هه‌نگاوێكن به ئاراسته‌ى هه‌ڵه‌دا و ئه‌و باجانه‌ى ئه‌مه‌ريكا خستوويه‌تييه سه‌ر كاڵاى توركى له به‌رژه‌وه‌ندى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكايه، به‌ڵام باجه‌كانى توركيا ته‌نيا له پێناو وه‌ڵامدانه‌وه دانراون و كاردانه‌وه‌ن.
ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌و سزايانه‌ى به هۆى ده‌ستگيركردنى قه‌شه ئه‌مه‌ريكييه‌كه‌وه خراونه‌ته سه‌ر توركيا، له كاتى ئازادكردنى قه‌شه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ريكا پێداچوونه‌وه‌يان بۆ ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مه‌ريكا چاودێرى ره‌وشى ئابوورى توركيا و دابه‌زينى به‌هاى ليره‌ى توركى ده‌كات.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كێشه‌كانى توركيا به‌شێكن له ئاراسته‌يه‌كى درێژمه‌ودا و ئه‌نجامى هه‌نگاوه‌كانى ئه‌مه‌ريكا نين بۆ سزادانى توركيا.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، مايكڵ پێنس، هۆشدارى دايه توركيا له‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ تاقى بكاته‌وه.
پێنس ئه‌وه‌شى وتووه: قه‌شه ئه‌مه‌ريكييه‌كه كه‌سێكى بێتاوانه و دادوه‌رى ده‌خوازێت ئازاد بكرێت، باشتر وايه توركيا ئيراده‌ى تره‌مپ تاقى نه‌كاته‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاييه ده‌ستگيركراوه‌كان به شێوه‌يه‌كى هه‌ڵه بۆ ئه‌مه‌ريكا.
K24 –
