"هه‌ر وڵاتێك پابه‌ندی سزاكانی سه‌ر ئێران نه‌بێت سزا ده‌درێت"
هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له وه‌ڵامی پرسیارێكی لۆری میلرۆی، په‌یامنێری كوردستان 24 له واشنتن له باره‌ی پابه‌ند نه‌بوونی عێراق به سزاكانی سه‌ر ئێران، رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی پێشێلی بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن و پابه‌ند نابن به سزاكانی سه‌ر ئێران، خۆشیان دووچاری هه‌مان سزا ده‌بنه‌وه.
ناوێرت شه‌وی رابردوو، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "هه‌مووان هۆشدارییه‌كانی ئێمه له باره‌ی بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌زانن، له سزادانی ئه‌و وڵاتانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین كه پێشێلی ئه‌و سزایانه ده‌كه‌ین كه خراوه‌ته سه‌ر (ئێران)".
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند، به‌غدا به شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی پابه‌ندی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به بازرگانی نێوانییان، به‌ڵام چیدیكه مامه‌ڵه‌ی نێوان به‌غدا و تاران به دۆلار نابێت.
هه‌فته‌ی رابردوو بانكی ناوه‌ندی عێراق، ئاگاداری ته‌واوی بانكه‌كانی كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی چیدیكه له بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ تاران، مامه‌ڵه به دۆلار نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك پابه‌ندییه‌ك به سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران، ساڵانه ده‌گاته 6.6 ملیار دۆلار و ساڵانه‌ش سێ ملیۆن هاووڵاتی ئێرانی، سه‌ردانی شوێنه ئایینییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.
K24
