تره‌مپ سزاكانی سه‌ر توركیا توندتر ده‌كات
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی گوتووه: "هێشتا هیچ پێشڤه‌چوونێك له دۆسێی قه‌شه ئه‌ندرۆ رووینه‌داوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هه‌ڵوێستی زۆر توندتر له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه بگرێته‌به‌ر، سه‌رۆك تره‌مپ 100% سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌شه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه نیشتمان، ئه‌گه‌ر له چه‌ند رۆژی داهاتوودا یان هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌دا هیچ كارێكی بۆ ئازادكردنی نه‌بینێ، ئه‌وكاته هه‌نگاوی توندتر دژی توركیا ده‌گرێته‌به‌ر".
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی سه‌رۆك تره‌مپ سه‌پاندنی سزای ئابووری نوێیه به‌سه‌ر توركیادا، چونكه واشنتن به‌رده‌وام ده‌بێت له فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌نقه‌ره تا ئه‌وكاته‌ی له كه‌یسی قه‌شه ئه‌ندرۆدا ده‌ره‌نجامێكی ده‌ستده‌كه‌وێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ساره سانده‌رز، گوته‌بێژی كۆشكی سپی گوتوویه‌تی: "سه‌رۆك تره‌مپ له‌باره‌ی ئازادكردنی قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌وه بێ هیوا بووه".
ئه‌وه‌ش پاش رۆژێكه له دیداری جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ردار كلیچ، باڵیۆزی توركیا له واشنتن كه پێكه‌وه له‌باره‌ی كێشه‌ی ئه‌و قه‌شه‌یه‌وه گفتوگۆیان كردووه كه توركیا به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی مانگی ته‌مووزی ساڵی 2016 ده‌ستبه‌سه‌ری كردووه. بۆڵتۆن به باڵیۆزه توركه‌كه‌ی گوتووه: واشنتن له‌و پرسه ناكشێته‌وه و سووره له‌سه‌ر ئازادكردنی قه‌شه‌كه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، دوای چه‌ندین مانگ له زیندانیكردنی، قه‌شه ئه‌ندرۆیان خستووه‌ته ژێر گوشاری مانه‌وه‌ی ناچارییه‌وه.
K24
