نۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای تاران دەستگیر کران
پارێزگای تاران لە ئاگادارییەکدا ڕای گەیاندووە، پاش بەدواداچوونی ورد دەرکەوتووە، 25 کەس بەهۆی خراپ بەکارهێنانی پۆست و پلەکانیان و گەندەڵی بە موڵک و سامانی شارەوانییەوە تووشی گەندەڵی بوون و کاری نایاساییان کردووە و دەستگیر کراون کە نۆ کەسیان ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگان.
لەمبارەوە ماڵپەڕی (ئیلنا) بڵاوی کردووەتەوە، بە پشتبەستن بە بەڵگەی لێژنەی بەدواداچوون بە دۆسیەی سکاڵاکانی پارێزگای تاران، دەرکەوتووە نۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا دەستیان لە گەندەڵیی ئابووری و فرۆشتنی موڵک و سامانی شارەوانیدا هەیە، بەو هۆیەوە دەستگیر کراون و پاشان بە دانانی کەفلەت بە شێوەی کاتی هەتا کاتی داداگاییکردن ئازاد کراون.
تاوانی ئەو کەسانە هاوشەریک و دەستێدابوون لە ماماڵە بە موڵکی شارەوانییەوە دەستگیر کراون.
باسنيوز
