دابەزینی بەهای لیرەی تورکی گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی

 دابەزینی بەهای لیرەی تورکی گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی
دابەزینی بەها لیرەی تورکی گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەش هەڕەشە لە سەرمایەداران دەکات.



سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 13/8/2018، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی دراوی جیهانی (بۆرسەی دراو) گەیشتە 667.68 لیرەی تورکی.



دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەهۆی هەڕەشەکانی ئەمریکایە لە تورکیا، کە بەهۆی دەستبەسەرکردنی قەشەیەکی ئەمریکی لە تورکیا، دروست بوون.



رۆژی یەکشەممە 12/8/2018، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا بۆ لایەنگرانی لە شاری ترابزۆن، هەڕەشەی لە بازرگان و سەرمایەدارانی وڵاتەکەی کرد، کە ئەگەر بەردەوام بن لە کڕینی دۆلار، ئەوا دەکەونە ناو سزاکانەوە.



ئەردۆغان هەروەها رایگەیاند، رووبەڕووبوونەوەی بارۆدخی سەختی ئابووریی وڵاتەکەی، ئەرکی حکوومەت و بازرگان و سەرمایەدارەکانە و ئەگەر ئەو بازرگانانە هاوکاریی حکوومەت نەکەن و بڕیارەکان جێبەجێ نەکەن، ئەوا حکوومەت بە پلانی ب یاخود ج، رووبەڕوویان دەبێتەوە.





باسنیوز
Top