سوپای ئەمریکا هۆشداریی دەداتە قاسم سولەیمانی

 سوپای ئەمریکا هۆشداریی دەداتە قاسم سولەیمانی
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا هۆشداریی دەداتە فەرماندەی سوپای قەودسی ئێرانی و رایدەگەیەنێت، ”سولەیمانی خاوەن سروشتێکی دوژمنکارانەیە“.



جەنەڕال جۆزێڤ ڤۆتێل، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە وتەیەکدا لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاندووە، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لە پشت هەموو ”چالاکییەکانی ئێرانە، کە سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێک دەدەن“.



جەنەڕال جۆزێڤ ڤۆتێل لەبارەی کەسایەتیی قاسم سولەیمانییەوە، رایگەیاندووە، ”سولەیمانی خاوەن سروشتێکی دوژمنکارانەیە و سوپای قودسیش مایەی هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەاست“.



ئەو فەرماندە ئەمریکییە لەبارەی هەڕەشەکانی بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئێران بە داخستنی گەرووی هورمز لە کەنداوی عەرەبی، رایگەیاندووە، ”سوپای ئەمریکا بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەیە بۆ پاراستنی هاتوچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەو گەرووە، کە %20ـی نەوتی جهان بەوێدا دەگوازرێتەوە.



باسنيوز
Top