ڕۆحانی: ئەمریکا لە جێبەجێکردنی گەمارۆکان لەدژی ئێران پەشیمان دەبێتەوە
حەسەن ڕۆحانی، سەرکۆماری ئێران شەوی دووشەممە 2018/8/7 لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی "دووی خەبەر"ی ئێران ڕای گەیاند: "ئەگەر پێکەوە یەکگرتوانە کار بکەین، بەمزوانە ئەمریکا پەشیمان دەکەینەوە و ئەگەر بێت و بتوانین لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا زۆر بە باشی کار بکەین، ئەوکات ئەمریکییەکان تێدەگەن کە گەرمارۆکان ناتوانێ کاریگەر بێت".
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، جێبەجێکردنی گەمارۆکان و هاوکات داوای دانوستان لەلاین دۆڵاد ترەمپ سەرکۆماری ئەمریکای بە "بێ واتا" لەقەلەم داوە.
دۆناڵد ترەمپ، ڕێکەوتی 2018/7/30 گوتی: "ئامادەیە بەبێ هیچ مەرجێک لەگەڵ ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دانوستان بکات".
دوێنێ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمانێک گەڕاندنەوەی گەمارۆکان لەدژی ئێرانی واژۆ کرد و هاوکات لەگەڵ گڕاندنەوەی گەمارۆکان، داوای دانوستانی لەگەڵ ئیران کردووە.
گەمارۆکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکا کە زۆربەی کەرتە سەربازی، ئابووری و بازرگارنی، فڕۆکەوانی، کەشتیڕانی، پیشەسازی و نەوتی ئێران گرتووەتەوە، لە سێ قۆناغدا بەسەر ئێراندا سەپێندراون کە کاریگەریی زۆری لەسەر ئاڵۆزی و پشێویی بازاری دراو و کەرتە ئابوورییەکان هەبووە و بوووەتە هۆی سەرهەلدانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لەو وڵاتە.
باسنیوز
