بەرپرسێکی باڵای بانکی ناوەندیی ئێران دەستگیر کرا

 بەرپرسێکی باڵای بانکی ناوەندیی ئێران دەستگیر کرا
بە گوتەی گوتەبێژی دەزگای دادوەریی ئێران، ەحمەد عێراقچی جێگری بانکی ناوەندیی ئێران لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراوە.



ماڵپەڕی "میزان" لەزاری "غوڵامحوسێن محسنی ئێژەیی"یەوە بڵاوی کردووەتەوە: "لە درێژەی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی تێکدەرانی ئابووری لەناو سیستەمی دراویی ئێران، دۆسیەی سێ کەس ڕەوانەی دادگا کراون و یەکیان دەستگیر کراون".



ئاماژەی بەوەش کردووە : "دوێنی یەکشەممە فەرمانی دەسگیرکردنی سێ کەسی دیکەش دەرچووە و بەمزوانە دەستگیر دەکرێن".



دەستگیرکردنی جێگری دراویی بانکی ناوەدندیی ئێران، لە کاتێک دایە کە دوێنێ بە فەرمی لە پۆستەکەی دەرکرابوو.



نزیکەی 10 رۆژ پێش ئێستا، بە فەرمانی حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆماری ئێران، وەلیوڵڵا سەیف لە پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران دوور خرایەوە و عەبدولناسر هیممەتی لە شوێنەکەی دانرا.



دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی 5+1 و سەپاندنی چەندین سزای ئابووری، سیاسی و سەربازی بەسەر ئەو وڵاتە، بەهای تومەن لە نزیکەی 500 هەزر تومەن بەرامبەر 100 دۆلارەوە گەیشتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار تومەن.






باسنیوز
Top