سعودیە هەموو پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ کەنەدا پچڕاند
لە بەیاننامەیەکدا، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاندووە، باڵیۆزی کەنەدا لە سعودیە ”کەسێکی نەویستراوە“ و مۆڵەتی 24 کاتژمێری بۆ بەجێهێشتنی سعودیە، پێ داوە.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە هەروەها ئاماژە بەوەش کردووە، کە داوای لە باڵیۆزی سعودیە لە کەنەدا کردووە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و هەموو پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، پچڕێندران.
ئەو کاردانەوەیەی سعودیە دوای ئەوە دێت، کە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی دەستگیرکردنی چالاکوانانی مەدەنی لە سعودیە کرد و داوای کرد ”دەستبەجێ ئازاد بکرێن“.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا، ئەو بەیاننامەیەی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدای بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سعودیە لە قەڵەم دا.
باسنیوز
