وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا: ئێران گەورەترین سەرچاوەی تیرۆرە
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "Metro TV"، ڕای گه‌یاند: "ئێران وڵاتی سەرەکییە بۆ سەرچاوەی تیرۆر لە جیهاندا".
هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەوڵدەدات ئێران ناچار بکات دەستبەرداری ئەم چالاکییەی ئێستای ببێت، گوتیشی: "هەوڵدەدەین رژێمی ئێران هەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ تاران، به‌و مه‌رجه‌ى گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی بکات: "بۆ ئەوەی دانوستانەکان سوودی بۆ هەردوولا،هەبێت".
BAS NEWS -
