ئێران: لەژێر گوشاردا هیچ دانوستانێک ناکەین
بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ئەگەری دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕای گەیاندووە: "ئێران لەژێر گوشاردا هیچ دانوستانێک ناکات، بەتایبەت لەگەڵ کەسێک کە بەڵێنی بشکێنێت".
قاسمی جەختیشی کردووەتەوە: "ئەمریکا گەر ڕاست دەکا با گەمارۆکان بۆ ماوەیەک لا ببات و زەخت بۆ وڵاتانی دیکە نەهێنێت، پاشان بێت قسەی نوێ بکات و داوای دانوستان بکات!"
لەبارەی درێژەی دانوستانەکان لەگەڵ لاەیەنی ئەورووپی بۆ مانەوە لە ڕێککەوتنی ناوکی قاسمی ڕای گەیاند: "لە دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی لە چەند هەفتەی ڕابردوو هەندێ چوویەنتە پێشەوە، لە هەندێ بوار و شوێنیش دەسکەوتمان نەبووە و هەست بەوە دەکەین کە پێشنیاری ئەورووپییەکان، لەلامان جێگەی پەسەند نییە".
گوتیشی: "ئێمە بەردەوام دووپاتمان کردووەتەوە کە ئامادەین لەگەڵ هەر وڵاتێک دانوستان بکەین و تەنانەت سعووودیاش، بەڵام ئەو سعوودیایەی ئێمە دەیناسین، بەدووری دەزانین وەها فکر و خواستێکیان هەبێت".
باسنيوز
