گەڕی نوێی گەمارۆکانی ئەمریکا لەدژی ئێران ئەمڕۆ دەست پێ دەکەن
لە کاتی هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران، کە لالەین دۆناڵد ترەمپەوە بڕیاری لەسەر درا و لەبارەی دانوستان و هاوکاری لەگەڵ ئیران هۆشداریی بە وڵاتانی دیکە داوە.
بەپێی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی خەزێنەداری و کۆشکی سپیی ئەمریکا بۆ خستنەگەڕی گەمارۆکانی سەر ئێران دیارییان کردووە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 2018/8/4 گەڕی یەکەمی گەمارۆکان دەست پێدەکەن.
بەپێی زانیاریی میدیا جیهانییەکان بڕیاری گەڕی دووەمی گەمارۆ بۆ سەر کەرەت جۆراوجۆرەکانی ئێران لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە دەست پێ دەکەن.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا یەکێک لە لایەنگرانی خستنەوە گەڕی گەمارۆکانی سەر حکوومەتی ئێرانە و ئامانجی ئەمریکا لە گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران، زەخت و گوشارە بۆ حکوومەتی ئێران هەتا گۆڕانکاری بەسەر سیاسەتەکانیدا بهێنێت و کۆتایی بە چالاکییە موشەکی، یارمەتیی گرووپە توندڕەوەکان لە ناوچەکە بهێنێت و هاوکات لە یەمەن و سووریا و عێراق بکشێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاو کراونەتەوە، ئەو گەمارۆیانەی دەخرێنە سەر ئێران، بەگشتی لە سێزدە خاڵدا بەشی هەرە زۆری کەرتە ئابووری، بازارگانییەکانی وەک: "نەوت، سیستەمی بانکی، زێڕ و دراو و کەرتەکانی پێشەسازی، ئۆتۆمبێل، کەلوپەلی فڕۆکە، فەرش و ئەو مادە خۆراکییانەی لە ئێران بەرهەم دێن، کڕین و فرۆشتنی جۆرەکانی ئاسن، ئەلەمنیۆم، بەردی خەڵووز، کەرتی کەشتیڕانیی ئێران، ئاڵۆوێری نەوتی و هەرچەشنە کڕین و فرۆشتنێکی مادەی پترۆشیمیی ئێران، نەفتیران و کۆمپانیای میللیی تانکەرسازیی ئێران، پێشگیری لە سەرمایەدانان لە کەرتی وزە.
بڕیارە لووتکەی گەمارۆکانی دژ بە کەرتی نەوتی ئێران 2018/8/11/4 لەلایەن ئەمریکاوە دەست پێ بکات کە ئەمریکا هۆشداریی بە هەموو ئەو وڵاتانە داوە کە بازرگانیی نەوتییان لەگەڵ ئێران هەیە کە دەبێ لە کڕینی نەوتی ئێران خۆیان ببوێرن.
باسنیوز
