یەکەم ژن بەهۆی پۆشینی نیقاب لە دانیمارک سزادرا

یەکەم ژن بەهۆی پۆشینی نیقاب لە دانیمارک سزادرا
دوای چالاککردنی یاسای نوێی قەدەخەکردنی نیقاب لە وڵاتی دانیمارک، ژنێکی 28 ساڵ بەهۆی سەرپێچی ئەو یاسایە سزادرا.

لە مۆڵێکی شاری هۆرسۆلم، ژنێک هێرشدەکاتە سەر ژنێکی دیکە کە سەرەڕای دەرکردنی یاسا نوێکە، نیقابی پۆشیوە. پاشان پۆلیس لە رووداوەکە ئاگادار دەکرێتەوە.

لە هەواڵێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی هاتووە، لە کاتی گەشتنی پۆلیس بە شوێنی رووداوەکە ژنەکە کە لە شەڕەکەیدا لەگەڵ ژنێکی دیکە نیقابەکەی لابردبوو، جارێکی دیکە نیقابەکەی بە بەرچاوە پۆلیس پۆشیبوەوە.

پۆلیس وێنەی ژنەکە دەگرن کە سەرپێچی یاسای کردووە و سوودیش لە کامێراکانی چاودێری مۆڵەکە وەردەگرن.

دواتر، پۆلیس ژنەکە ئاگادار دەکەنەوە کە یان نیقابەکەی لاببات یان شوێنە گەشتییەکە جێبهێڵێت، ژنەکە شوێنەکە جێدەهێڵێت و بڕی 120 پاوەندیش سزا دەدرێت.

لە 1ی ئابی ئەمساڵەوە، دانیمارک پۆشینی نیقابی قەدەخەکرد و سزای سەرپێچییەکەشی 120 پاوەندە.

هەریەک لە وڵاتانی بەلجیکا، فرەنسا، ئۆستریا و ئەڵمانیا پۆشینی نیقابیان بەو جۆرەی کە تەنها چاوی کەسەکە دیاربێت قەدەخەکردووە.



K24
Top