هێزه‌كانی ئێران 85 كیلۆمه‌تر كشانه‌وه
لاڤرینتییڤ به ئاژانسی ئینته‌رفاكسی رووسی گوتووه: "ئه‌و رێككه‌وتنه هێشتا له‌ژێر جێبه‌جێكردندایه و له راستیدا هێزه ئێرانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل بێزار نه‌كه‌ن له‌و ناوچانه كشاونه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ئیسرائیل په‌نای برده‌به‌ر بۆمبابارانكردنی پێگه‌كانیان له سووریا".
نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێشبینی ده‌كه‌ن پاش كشانه‌وه‌ی ئێران له ناوچه له چهكداماڵراوهكانی نێوان سووریا و ئیسرائیل، هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ رێگه‌گرتن له به‌ریه‌ككه‌وتن، چاودێریی ته‌واوی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن و رووسیا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بۆ ئه‌و پلانه هه‌ماهه‌نگی هه‌یه و به‌هاوكاریی مۆسكۆ هێزه ئێرانییه‌كان له‌و رووبه‌ره 85 كیلۆمهترییه كشاونه‌ته‌وه".
ئه‌و دیپلۆماته رووسه هیوای خواستووه له زووترین كاتدا چاودێرانی ئه‌و هێزه ئاشتیپارێزه ده‌ست به ئه‌ركه‌كانیان بكه‌ن له‌و ناوچانه‌دا".
له ماوه‌كانی رابردوودا ئیسرائیل چه‌ندینجار ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی سه‌ربازی له ناو خاكی سووریا بۆمبابارانكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پێگه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به ئێرانن و بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
K24 -
