ترەمپ: هەست دەکەم بەرپرسانی ئێران پەشیمان دەبنەوە

 ترەمپ: هەست دەکەم بەرپرسانی ئێران پەشیمان دەبنەوە
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە هەست دەکات بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران پەشیمان دەبنەوە و داوای دانیشتن دەکەن.



بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (سکای نیوز)، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئێران تووشی کێشە و قەیرانی گەورە بووە.



دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، ”هەست دەکەم“ بەرپرسانی ئێران پەشیمان دەبنەوە و داوای دانیشتن لە ئەمریکا دەکەن لە ”کاتێکی زۆر نزیکدا“ و ئەگەریش هەیە هەرگیز ئەو داوایە نەکەن.



ئەو لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا دوای لێدوانێکی پێشتری دێت، کە داوای کۆبوونەوەی بێ مەرجی لەگەڵ حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆماری ئێران کرد، بەـال بەرپرسانی باڵای ئێران بە توندی رەیان کردەوە لەگەڵ بەرپرسان و سەرۆکی ئەمریکا کۆ ببنەوە.



بەپێی ئەو بنەمایانەی شۆڕشی ئیسلامیی لە ئێران بۆ خۆی دایناون، ئەمریکا ”شەیتانی گەورەیە و دانیشتنیش لەگەڵ شەیتان حەرامە“، بۆیە بەرپرسانی ئێران، بەتایبەت پارێزگارەکان، هەر جۆرە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەمریکا بە توندی رەت دەکەرنەوە.





باسنیوز
Top