تیرۆریستێکی نزیک لە ئوسامە بن لادن ئازاد کرا

تیرۆریستێکی نزیک لە ئوسامە بن لادن ئازاد کرا


دادگا تیرۆریستێکی نزیک لە سەرۆکی کوژراوی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە ئازاد دەکات.



سامی ئا.، شۆفێر و پاسەوانی تایبەتیی ئوسامە بن لادنی سەرۆکی کوژراوی قاعیدە بوو و رۆژی 13/7/2018 بە بڕیاری دەزگای پەنابەرانی ئەڵمانیا، گەڕێندرایەوە تونس.



رۆژی هەینی 27/7/2018، دادگای باڵای تونس بڕیاری دا بەشێوەی کاتی ئو شوفێرە تایبەتەی ئوسامە بن لادن ئازاد بکات.



سوفیان سلیتی، گوتەبێژی دەزگای دژەتیرۆری تونس بە ئاژانسی (فرانس پرێس)ی فەرەنسی راگەیاندووە، تا ئێستا هیچ تۆمەتێکی پەیوەندیدار بە تیرۆر لەسەر سامی ئا. ساغ نەبووەتەوە، بۆیە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا، بەڵام لێکۆڵینەوە بەردەوامە.



سامی، کە ئێستا تەمەنی 47 ساڵە، لە ساڵی 1997 لە تونسەوە وەک پەنابەر رووی لە ئەڵمانیا کردووە و لە باکووری ئەو وڵاتە نیشتەجێ بووە و دواتر رووی کردووەتە ئەفغانستان و لەوێ لە بنکە سەربازییەکانی قاعیدە مەشقی سەربازی کردووە و بووەتە.



سامی یەکێک بووە لە پاسەوانە تایبەتییەکانی ئوسامە بن لادنی سەرۆکی قاعیدە، کە تاوانبارە بە پیلانداڕشتنی هێرشە تیرۆریستییەکانی 11ـی سێپتێمبەری 2001 و لە مانگی 5ـی 2011 لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ئەمریکی، لە شاری ئەبوەت ئاباد لە پاکستان کوژرا.
BAS NEWS-
Top