یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا سزای نوێی به‌سه‌ر سووریادا سه‌پاند
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له دوا كۆبوونه‌وه‌یاندا بڕیاریاندا كه سزای زنجیره 15 به‌سه‌ر 143 به‌رپرس و 28 كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ی سووریدا بسه‌پێنێت.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی دره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه (كاسرین ئاشتۆن) گووتی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌هه‌مبه‌ر \"وه‌حشیگه‌ری و سته‌مكاریی\"" ده‌سته‌ڵاتێك ناتوانێت بێده‌نگ بێت، كه هێزی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌رانبه‌ر هاووڵاتیانی خۆی به‌كارده‌هێنێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه داوای ئازادی و یه‌كسانیی و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیایش (ولیام هیگ) له‌باره‌ی ئه‌م سزایانه‌وه ڕایگه‌یاند له ئاست ڕژێمێكی ملهوڕدا كه باكی له هیچ شتێك نییه، له‌وانه‌یه ئه‌م شێوازه مامه‌ڵه‌یه له ئێستادا باشترین شێوازی مامه‌ڵه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت سنوورێك بۆ زیاده‌ڕه‌وی سته‌مكارییه‌كانی به‌رپرسانی سووریا دابنرێت.
جێگه‌ی باسه سزا نوێیه‌كانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا، بلۆككردنی سه‌رجه‌م ڕه‌سیدی بانكی و سامانی 143 به‌رپرسی باڵای سووریا له‌سه‌رجه‌م بانكه‌كانی وڵاتانی یه‌كیه‌تیه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ پچڕاندنی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه بارزگارییه‌كان له‌گه‌ڵ 28 كۆمپانیای سووریدا."
