سعوودیه: ئێران به‌نیاز بووه باڵیۆزی سعوودیه له میسر بكوژێت
سامی جه‌مال، راوێژكاری یاسایی باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه، به میدیاكانی راگه‌یاندووه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی میسر، 3 مانگ پێش ئێستا توانییان پیلانی 3 هاووڵاتیی ئێرانی بۆ كوشتنی باڵیۆزی سعوودیه له میسر، پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و ئه‌و 3 كه‌سه‌یان ده‌ستگیر كردووه.
سامی جه‌مال هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌وكاته‌ی پیلانه‌كه ئاشكرا و پووچه‌ڵ كرایه‌وه، حكوومه‌تی میسر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ی ئاگاداركرده‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی سعوودیه له‌مباره‌یه‌وه بێده‌نگ بوون و هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاونه‌كرده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌م هه‌واڵه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی ئه‌م تۆمه‌تانه ته‌نیا به قازانجی ئیسرایله و ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌واڵی له‌م چه‌شنه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی ئیسلامی له‌به‌رچاو ناگرن.
پێشتریش، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا، پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا له واشنتۆن، هاووڵاتییه‌كی ئێرانی ده‌ستگیر كرد و تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خسته پاڵ كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه راسپێردراوه، پلان بۆ كوشتنی باڵیۆزی سعوودیه له واشنتۆن دابڕێژێت.
