ئه‌مه‌ریكا به مافی خۆی ده‌زانێت، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له هه‌ر ولاَتێك به كار بهێنێت
جۆن بێرنه‌ن، راوێژكاری یه‌كه‌می باراك ئۆباما بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر، گوتوویه‌تی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان له شه‌ڕی دژی تیرۆردا یارمه‌تیده‌ر بوون و هیچ یاسایه‌ك نییه به‌كارهێنانیان قه‌ده‌غه بكات.
بێرنه‌ن به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵیادی كوژرانی ئوسامه بن لادن، سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده، گوتی به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌مه‌ریكا له دژی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له شه‌ڕدایه و ده‌توانێت هێز به كار بهێنێت به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ مافی خۆپاراستن ته‌با بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه هیچ مادده‌یه‌ك له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نییه كه به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان قه‌ده‌غه بكات، یان ئه‌وه‌ی پێش له به‌كارهێنانی هێزی ئه‌مه‌ریكا بگرێت بۆ شه‌ڕ له دژی دوژمنه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕ.
راوێژكاری ئۆباما جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان له هه‌ر وڵاتێك، به هاوكاریی ئه‌و وڵاته و له چوارچێوه‌ی یاسادا جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌ڕێوه ده‌برێت.
فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له شه‌ڕ دژی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا رۆڵی به‌رچاویان بووه و هاوكات هه‌ندێك جار بوونه‌ته هۆی كوژران و برینداربوونی هاووڵاتیانی سڤیل.
ئۆپه‌راسیۆنی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و به تایبه‌ت له پاكستان، هه‌تا ئێستا چه‌ند جار ناڕه‌زاییی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و به تایبه‌ت پاكستان، ئه‌مه‌ریكای ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و فڕۆكانه له وڵاته‌كه‌یدا به كار نه‌هێنێت.
