ته‌رمی وه‌زیری نه‌وتی قه‌زافی، له ڤیه‌نا ده‌ۆزرایه‌وه
گوته‌بێژی پۆلیسی نه‌مسا ده‌ڵێت ئاسه‌واری هیچ توندوتیژییه‌ك به جه‌سته‌ی شوكری غانم، نه‌بینراوه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه خۆی ته‌ندروستیی تێك چووبێت و كه‌وتبێته ناو رووباره‌كه‌وه.
وه‌زیری نه‌وتی پێشووی لیبیا كه چه‌ند ساڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌زافی بوو، دوای ئه‌وه‌ی له شۆڕشه‌كانی لیبیادا، ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی قه‌زافی گرت و لیبیای به‌جێهێشت، له نه‌مسا وه‌ك راوێژكار، كاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك ده‌كرد.
شوكری غانم، له ساڵی 2003 هه‌تا 2006، سه‌رۆكوه‌زیرانی رژێمی موعه‌مه‌ر قه‌زافی بوو و دواتر و تا ساڵی 2011 كه له لیبیا رایكرد، وه‌زیری نه‌وت بوو.
