هێرشه 18 سه‌عاتییه‌كه‌ی تالیبان بۆ سه‌ر كابول، كۆتایی پێهات
به‌پێی لێدوانی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی كابول بۆ \"بی بی سی\""، دوایین چه‌كداری تالیبان كه هێشتا له ناو كابول مابووه‌وه، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له گه‌ڕه‌كێكی نزیك په‌رله‌مانی ئه‌فغانستان كوژراوه.
دوێنێ، چه‌كدارانی تالیبان له هێرشێكی فراواندا، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری كابول پایته‌ختی ئه‌فغانستان و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن كه‌وتنه به‌ر هێرشی رۆكێت و هه‌روه‌ها هێرش كرایه سه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌فغانستان.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، له كۆی هێرشه‌كانی دوێنێ، ٣٦ كه‌س له چه‌كداره‌كانی تالیبان و ٨ كه‌س له هێزه‌كانی پۆلیسی كابول و ٣ هاووڵاتیی سڤیلیش کوژراون. هەروەها ٤٠ پۆلیس و ٢٥ کەسی مەدەنی بریندار بوون.
هێرشه‌كانی دوێنێی سه‌ر كابول، كه په‌رله‌مانی ئه‌فغانستان و چه‌ند باڵیۆزخانه و هوتێلێك و فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی له جه‌لال ئاباد كردبووه ئامانج، به‌هێزترین هێرشی رێكخراوی \""تیرۆریست\""ـیی تالیبان بوو. له ماوه‌ی 6 مانگی رابردوودا.
ئه‌م هێرشانه چه‌ند ویلایه‌تێكی دیكه‌ی ئه‌فغانستانیشی گرتووه‌ته‌وه و تالیبان رایگه‌یاندووه ئه‌م چه‌شنه هێرشانه درێژه‌ی ده‌بێت. تالیبان هه‌روه‌ها به‌ره‌به‌یانیی دوێنێ، هێرشی كرده سه‌ر زیندانێك له باكووری رۆژئاوای پاكستان، نزیكه‌ی 400 ئه‌ندامی خۆی له‌و زیندانه ده‌رباز كرد.
"
