سووریا... شاری ئه‌دله‌ب كه‌وته ده‌ست سوپای به‌شار ئه‌سه‌د
هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی دیمه‌شق، دوابه‌دوای كۆنترۆڵ كردنی شاره‌كه له‌لایه‌ن سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌ستیان داوه‌ته گه‌ڕانی ماڵ به ماڵ و له هه‌وڵدان سه‌ربازانی سوپای ئازادی سووریا ده‌ستگیر بكه‌ن. هێزه‌كانی سوپای ئازادی سووریا به ئاژانسه‌كانیان راگه‌یاندووه شاره‌كه‌یان به‌جێهێشتووه.
به‌پێی لێدوانی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، دوێنێ چوارشه‌ممه، لانیكه‌م 34 كه‌س ه ئه‌دله‌ب كوژراون و 5 كه‌سی دیكه له شاری حمس كوژراون و له دیمه‌شقی پایته‌ختیش 5 كه‌س كوژراون.
هاوكات، گوته‌بێژی كوفی عه‌نان، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ مه‌سه‌له‌ی سووریا، ده‌ڵێت وه‌ڵامی ،به‌شار ئه‌سه‌د، گه‌یشتووه‌ته عه‌نان، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه هه‌ندێك پرسیار هه‌ڵده‌گرێت و ده‌بێت وه‌ڵام بدرێته‌وه.
ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا به \"بی بی سی\"" گوتووه، به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیی به پێشنیاره‌كه‌ی كوفی عه‌نان داوه‌ته‌وه و سووریا خوازیاری رێگه چاره‌ی دیپلۆماتیكه.
به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵی \""ئاسۆشیتدپرێس\"" ده‌ڵێت وه‌ڵامه‌كه‌ی سووریا هیچ ئاماژه‌یه‌كی تێدا نییه سه‌باره‌ت به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، چاكسازیی سیاسی، كۆتایی هێنان به كوشتنی خه‌ڵك و چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له ناو شاره‌كان."
