ئێران: چاودێری ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤ بۆ ئێران، هاوكاری رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی ده‌زگای دادی كۆماری ئیسلامیی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد لاریجانی، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤ له جنێڤ، به توندی له دژی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید، چاودێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئێران، وه‌ستایه‌وه و گوتی چاودێره‌كه به ئاشكرا په‌یوه‌ندیی به گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی (DW)، لاریجانی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ندا گوتی: \"له‌گه‌ڵ چاودێرێكی تایبه‌ت به‌ره‌وڕووین كه له جیاتی گوتنه‌وه‌ی راستییه‌كان، هاوكاریی نزیكی له‌گه‌ڵ توندڕۆترین گرووپه تیرۆریستییه‌كان هه‌یه كه ده‌ستیان به خوێنی خه‌ڵكی ئێران سووره.\""
نوێنه‌ری ئێران له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌ورووپا، گوتی چاودێره‌كه راپۆرته‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای قسه و لێدوانی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك رێك خستووه كه دوژمنایه‌تییان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هه‌مووان ئاشكرایه.
ئه‌حمه‌د شه‌هید، چاودێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران، له نوێترین راپۆرتی خۆیدا وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی تاران، مۆڵه‌تیان پێنه‌داوه سه‌ردانی ئێران بكات، ده‌ڵێت بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران خراپتر بووه.
راپۆرته‌كه‌ی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران، ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ 163 كه‌س له شایه‌تحاڵه‌كان له ده‌ره‌وه و له ناوخۆی ئێران قسه كراوه و هه‌روه‌ها لێدوان له بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی وه‌رگیراوه."
