كوژراوه‌كانی سووریا له 8 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕی
ناسر عه‌بدولعه‌زیز، سه‌رۆكی كۆڕی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت له نوێترین ئاماره‌كاندا ژماره‌ی كوژراوه‌كانی سووریا له 8 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕیوه. ژماره‌یه‌كی زۆر له كوژراوه‌كان بریتییه له ژن و منداڵ.
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ وه‌ستاندنی سه‌ركوتی خه‌ڵك له سووریا، راپۆرته‌كان باس له كوژرانی لانیكه‌م 47 كه‌س ده‌كه‌ن كه له هێرشێكی میلیشیاكانی سه‌ر به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، له شاری حمس ئه‌شكه‌نجه دراون و كوژراون و له ڤیدیۆكانی ئه‌م رووداوه‌دا، ته‌رمی چه‌ند ژن و منداڵ ده‌بینرێت.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، حكوومه‌تی سووریا هه‌واڵی كوژرانی ئه‌و كه‌سانه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام رایگه‌یاندووه ئه‌وانه به ده‌ستی
\"تیرۆریسته چه‌كداره‌كان\"" كوژراون و هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا تۆمه‌تبار نین."
