سەرچاوەیەك: دۆزینەوەى 57 تەرم لە شارى حومس
هادى عەبدوڵا چالاك لە دەستەى گشتیی شۆڕشوانانى سووریا راى گەیاند، بەلانى كەم 57 تەرم كە 28 ئافرەت و 23 منداڵیان لە ناودایە لە ناوەڕاستی شارى حومس دۆزرایەوە و زۆرینەى ئەو تەرمانە لە گەڕەكەكانى زەیتوون، عەدەوییە بووە.
عەبدوڵا گوتى، تەرمەكان هەندێكیان سەریان بڕابوو و هەندێكیشیان شوێنی چەقۆى شەبیحەكانی پێوە دیار بوو و قسەكانى خۆشی بەگرتەى دەنگی و رەنگی بەهێز كرد.
لەلای خۆیەوە ئەنجووومەنى نیشتمانیی سووریایی ئەمڕۆ داوای لە ئەنجوومەنى ئاسایشی ناودەوڵەتی كرد دانیشتنێكی بەپەلە لەسەر ئەو كوشتارگەلە كرد.
