ئه‌رۆدگان: توركیا له هیچ هێرشی ئیسرائیل بێده‌نگ نابێت
گولاَن/س.م
سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا هۆشدارى دایه حكومه‌تى ئیسرائیل له ئه‌نجامدانى هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر لوبنان و كه‌رتى غه‌زه و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه توركیا بێده‌نگ نابێت له ئه‌نجامدانى هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر لوبنان و غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه.
له‌میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ولاَتى لوبنان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا (رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) رِایگه‌یاند:
ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر لوبنان بێ گومان توركیا بێ ده‌نگ نابێت و به‌رگرى لێده‌كات و رِێگه‌نادات حكومه‌تى ئیسرائیل له‌رِێگه‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه هێرش بكاته سه‌ر لوبنان و ژێرخانى ئابورى ئه‌و ولاَته برِوخێنێت و منداڵ و ئافره‌تیان بكوژێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته ولاَتى لوبنان و له‌گه‌ڵ هاوتا لوبنانیه‌كه‌ى كۆبویه‌وه و پشتگیرى خۆى بۆ لوبنان دوپات كرده‌وه.
سایتى (مۆنستر ئه‌ند كریتیكس) بلاَوى كرده‌وه كه توركیا و لوبنان پرِۆتۆكۆڵێكى هاوبه‌شیان ئیمزا كرد به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى بازارِێكى ئازدا له‌نێوان هه‌ردو ولاَتدا.
شایانى باسه دواى ئه‌و هێرشه‌ى كه ئیسرائیل ئه‌نجامى دا بۆ سه‌ر كه‌شتی ئازادى كه توركیا رِه‌وانه‌ى كه‌رتى غه‌زه‌ى كردبو به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى هاوكارى مرۆیی بۆیان په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و ئیسرائیل تێكچوه و ئاڵۆزیه‌كى زۆر كه‌وتوه‌ته نێوانیان.
سه‌رچاوه/ئاكانیوز
