ئۆباما هه‌ریه‌ك له جۆرج بۆش و ئه‌نگێلا مێرگل خه‌لاَت ده‌كات
گولاَن/ساڵح محمد
برِیاره له‌سه‌رى ساڵى 2011 (باراك ئۆباما)ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا خه‌لاَتى میدالیاى ئازادى پێشكه‌شی هه‌ریه‌ك له (جۆرج بۆش)ى سه‌رۆكى پێشوى تر‌ى ئه‌مه‌ریكا و (ئه‌نخێلا مێرگل)ى رِاوێژكارى ئه‌ڵمانیا، و (تۆنى بلێر)ى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى به‌ریتانیا، و (جۆن هۆوارد)ـى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوى ئوسترالیا، و (نێلسن ماندێلا)ـى سه‌رۆكى پێشوى ولاَتى باشورى ئه‌فریقا، و (هڵمه‌ت كۆڵ)ـى سه‌رۆكى پێشوى ئه‌ڵمانیا.
(جۆرج بۆش) له ساڵى 1989 تا ساڵى 1993 سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكاى كردوه، و (ئه‌نخێلا مێرگل) له ساڵى 2005 تا ئێستا رِاوێژكارى ئه‌ڵمانیایه.
له‌مه‌راسیمێكدا و به‌ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌كى زۆر له هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تیه‌كانى جیهان به‌بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى زاینى (باراك ئۆباما) خه‌لاَتى ئاشتى ده‌به‌خشێته ئه‌و كه‌سانه وه‌ك رِێزلێنانێك بۆ هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌رقه‌راركردنى ئاشتى له‌ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كردنیاندا.
